نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق پشتیوانیی له‌ ڕێفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانی ڕه‌ت کرده‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و وته‌بێژی فه‌رمیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق (یۆنامی) ڕاپۆرتگه‌لێکی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی و چاودێریی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیاره‌ 25ی سێپتێمبێری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ڕه‌ت کرده‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد تایمز" سه‌میر غه‌تاس له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ڕاپۆرته‌ بڵاوکراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی یۆنامی له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان و چاودێری له‌سه‌ری، ڕاست نییه‌.
غه‌تاس زیادی کرد: یۆنامی به‌ هیچ له‌ونێک نایه‌وێت له‌ بابه‌تی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستێوه‌ردان بکات.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 75019  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 14 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات