پارێزگاری ئیلام:
سنووری چه‌نگووله‌ به‌مزووانه‌ چالاک ده‌کرێته‌وه‌
به‌شی ئێران/ کوردی- پارێزگاری ئیلام باسی به‌رنامه‌داڕشتنی به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقی ده‌کات بۆ چالاک‌کردنه‌وه‌ی سنووری چه‌نگووله‌ که‌ عێراقییه‌کان پێی ده‌ڵێن "الشهابی".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ڕه‌زا موروارید له‌ دانیشتنی هاوبه‌شی پارێزگارانی ئیلام و واستی عێراقدا له‌ شاری مێهران که‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ‌کردنی دوایین هه‌لومه‌رجی سنووری شه‌هابیی عێراق و چه‌نگووله‌ی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ده‌رفه‌تی گونجاو له‌ بواری جۆربه‌جۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای واست له‌ نێوانماندایه‌ و به‌ دوای دامه‌زراندنی ده‌ره‌چه‌یێکی نوێین بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی نێوان دوو پارێزگاکه.
پارێزگاری واستیش له‌و دانیشتنه‌دا پێوه‌ندیی نێوان دوو پارێزگای ئیلام و واستی عێراقی باش وه‌سف کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌مووان هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێوه‌ندیی زیاترمان له‌گه‌ڵ ئیلام و وڵاتی ئێران له‌ بواری بازرگانی و هاتوچۆی زیاره‌تکاراندا ببێت.
هه‌ندێک له‌ ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن له‌و دانیشتنه‌دا بریتی بوون له‌ دامه‌زراندنی که‌شی فیزیکیی بازاڕچه‌ی چه‌نگووله‌ و شه‌هابی، دابین‌کردنی ئاو، کاره‌با و ڕێگاوبان و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چالاکی له‌و دوو سنووره‌دا له‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراقه‌وه‌.
ناوچه‌ی چه‌نگووله‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ 32 کیلۆمه‌تریی شاری مێهران هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی "الشهابی" عێراقدا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 75020  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 14 : 57

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئیمکانات