وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا:
دانووستانی ئاشتیی سووریا ڕۆژی 10ی جوون له‌ ئه‌ستانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: دانووستانی نوێی ئاشتیی سووریا له‌ شاری ئه‌ستانه‌ پێته‌ختی وڵاتی کازاخستان ڕۆژی 10ی جوون/ 19ی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ لێدوانێکدا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانی نوێی ئاشتیی سووریا له‌ شاری ئه‌ستانه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی: ئه‌و دانووستانه‌ ڕۆژی 10ی جوون/ 19ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی هاوکارییه‌کانی شانگهای له‌ ئه‌ستانه‌ گوتبووی: دانووستانی ئاشتیی سووریا به‌ختێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ تۆکمه‌کردنی ئاگربڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌.
ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌ستانه‌ی کازاخستان میوانداری چه‌ندین کۆنفڕانس و کۆبوونه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر بووه‌ به‌ هیدایه‌تی مۆسکۆ، تاران و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ سووریا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 75021  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات