پێش­نوێژی هەینی سنە:
هێرشی سەرکەوتووانەی ئێران، وەڵامێکی بەهێز بە دەستدرێژیی داعش بوو
بەشی ئێران/کوردی- پێش­نوێژی هەینی سنە وتی: هێرشی سەرکەوتووانەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی گرووپە تەکفیرییەکان لە سووریا، وەڵامێکی بەهێز بە دەستدرێژیی داعش بوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستا عەبدوڕەحمان خودایی رۆژی دووشەممە رایگەیاند: هێرشی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بە دەستدرێژییێکی کوێر و ناسەرکەوتووانە بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی ئیمام و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو بە هۆی شەهید بوونی ژمارەیێک لە هاووڵاتییانمان.
ناوبراو زیادی کرد: هێرشی مووشەکیی سەرکەوتووانەی وڵاتەکەمان بۆ سەر بنکەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە وەڵامێکی بەبڕشت بەو دەست درێژییانە بوو.
مامۆستا عەبدوڕەحمان خودایی وتیشی: ئەم هێرشە سەرکەوتووانە پیشانی دا خەڵکی ئێران هیچ چەشنە دەستدرێژییێک بۆ سەر وڵاتەکەیان قەبووڵ ناکەن و پاش تێپەڕینی کەمتر لە 10 رۆژ تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدانەیان سەندەوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113
 

کۆدی بابه‌ت: 75022  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئیمکانات