سوپای دیموکراتیکی سووریا هۆشداری دا هێرشە شیمانەکراوەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەکانی خۆی بێ وەڵام ناهێڵێتەوە
بەشی سووریا- سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیدیعا دەکات هێزەکانی دەوڵەتی سووریا هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر بنکەکانی ئەو گرووپە لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای ڕەقە دەستپێکردووە و هەر بۆیەش هۆشداری داوە تۆڵەی ئەو هێرشانە دەکاتەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕایگەیاند لە ئەگەریی هێرشی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەکانی لە ڕەقە، تۆڵەی ئەو هێرشانە دەکاتەوە. سوپای دیموکراتیکی سووریا پێکهاتووە لە هێزەکانی کورد- عەرەب و لە ژێر سێبەری پشتیوانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکی شەڕ لەگەڵ داعشە.
ئەو ڕاگەیاندنە پاش ئەوە ڕوویدا کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش فڕۆکەیێکی شەڕکەری سوپای سووریایان لە نزیکی ڕەقە خستە خوارەوە و ڕایانگەیاند ئەو فڕۆکەیە ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر بنکەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە شاری ئازاد کراوی تەبەقە.
سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیدیعا دەکات هێزەکانی دەوڵەتی سووریا هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر بنکەکانی ئەو گرووپە لە ڕەقە دەستپێکردووە. تەلعال سیلۆ وتەبێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند: "لە 17ی جوونی 2017ەوە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لەو ناوچانەی کە خەباتگێڕانی ئێمە لە شەڕی تەبەقە و فورات ئازادیان کردوون، فڕۆکە و تۆپخانە و تانکەکانی خۆی بۆ هێرشێکی بەربڵاو دەکار هێناوە ".
ڕۆژی ڕابردوو دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سووریا ئاشکرایان کرد، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش فڕۆکەیێکی  شەڕکەری Su-22ی سوپای سووریایان کردۆتە ئامانج کە خەریکی بوردومان کردنی بنکەکانی داعش بووە.
لە لایێکی دیکەوە فەرماندەی هاوپەیمانیی نێونەتەویی بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژەی کردە ئەو ڕووداوە و ڕایگەیاند: "ئەو فڕۆکەیە مەترسیێک بۆ هێزەکانی کورد- عەرەبی هاوپەیمان هەژمار کراوە و نیازی وا بووە بنکەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا بوردومان بکات، هەر بۆیەش کراوەتە ئامانج.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 75023  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 21 : 15

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات