لە پێکدادانێک لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە؛
30 سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق کوژران
بەشی تورکیا- PKK لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێکدادان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق 30 کوژراو و پێنج برینداری سوپای تورکیای لێکەوتەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG)، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان ،(PKK) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پاش هاتنی سوپای تورکیا بۆ خاکی کوردستانی عێراق و ناوچەی سنووریی چوکورجە و هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی PKK، لانی کەم 30 سەربازی تورک لە پێکدادانەکاندا کوژراون.
HPG لە بەیاننامەی خۆیدا ئاماژەی کردووە: "دەسدرێژیی سوپای داگیرکەریی تورکیا کاتژمێر 21:30ی ڕۆژی 16ی جوون بە هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی زاب دەستیپێکرا و پێکدادانەکان زۆر بە توندی درێژەیان هەیە".
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەرانەی سوپای تورکیا، پێدەچێت، 30 سەربازی ئەو وڵاتە کوژرابن و پێنج کەسی دیکەش بریندار بووبن".
HPG ڕایگەیاندووە لەو پێکدادانەدا گەریلایێک کوژراوە و ژمارەیێکی دیکە کە هەژماریان ڕانەگەیێندراوە، بریندار بوونە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەزگاکانی دەوڵەتی تورکیا ئاماری کوژراوانی چەکدارەکانی HPGی زیاتر لە 16 کەس ڕاگەیاندووە. هەمیشە ئامارەکانی ئەو دوو لایەنە سەبارەت بە خەساری پێکدادانەکان جیاوازیێکی زۆری هەیە و تا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکان ئاماری راگەیێندراو لە لایەن ئەوی دیکەی پەسەند نەکردووە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 75024  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 21 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات