یەکەمین کەتیبەی سەربازیی تورکیا گەیشتە قەتەر
بەشی تورکیا- بۆ جێبەجێ کردنی بەپەلەی ڕێککەوتنی سەربازیی تورکیا و قەتەر دوای تەشەنەسەندنی ناکۆکیی ئەو وڵاتە لە گەڵ دراوسێکانی، سەربازانی تورکیا بۆ جێگربوون لە بنکەی سەربازی گەیشتنە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە حورییەت، یەکەمین کەتیبەی سەربازیی سوپای تورکیا بە مەبەستی جێگربوون لە بنکەی سەربازیی تارق بنی زیاد لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، گەیشتنە ئەو وڵاتە.
پاش ناکۆکی و کێشەی نێوان قەتەر و دراوسێکانی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سعوودی، ڕێککەوتنی سەربازی لە نێوان تورکیا و قەتەر کە لێکدانەوە و پەسندکرانی لە چەند ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێ‌کردووە، خێرایی زیاتری بە خۆوە دی و لە ئەنجامدا رۆژی ڕابردوو 18ی جوون سەربازانی تورکیا گەیشتنە قەتەر.
کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە بە بڵاوکردنەوەی چەندین گرتەی ڤیدئۆیی لە کەتیبە سەربازی و کاروانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی تورکیا لە شەقامەکانی دۆحە، ئەم هەواڵەی پشت‌ڕاست کردەوە.
رۆژی ٧ی جوون، دوو رۆژ پاش ئەوەی کە عەرەبستانی سعوودی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین و میسر پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ قەتەر پچراند و ئەو وڵاتەیان ئابلۆقە دا، پەرلەمانی تورکیا جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی سەربازیی نێوان تورکیا و قەتەری بە پەلە پەسند کرد، هەتا سوپای تورکیا بتوانێ هێزی سەربازیی خۆی لە بنکەی سەربازیی قەتەر جێگر بکات.
سەربازانی سوپای تورکیا رۆژی ڕابردوو، لە گەڵ گەیشتنە بنکەی سەربازیی تارق بنی زیاد، چالاکییە سەربازییەکانی خۆیان دەست پێ‌کرد.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 75026  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 21 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
موقتەدا سەدر: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خۆکوشتنە
نوخبە ئەمریکییەکان لە سەرۆک بوونی ترەمپ بەخۆدا دەشکێنەوە
مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ڕیفراندۆم دوا ناخرێت
Rûsya ji bo HSDê Amerîkayê hişyar kir: Em ê li wan xin
گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەربەخۆیی دەبێت
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
ئیمکانات