فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا ڕایگەیاند:
پێکانی دروستی ئامانجە مووشەکییەکان/ درێژەی شەڕئاژۆیی تیرۆریستان بە زیانی ئەوان دەبێت
بەشی ئێران- فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا سەبارەت بە هاویشتنی مووشەکە بالیستیکەکانی سپا بۆ سەر مۆڵگەی داعش لە دیرەلزوور لە سووریا، وتی: ئەگەر تیرۆریستان درێژە بە شەڕئاژۆییەکانیان بدەن، بەرەوڕووی دەرئەنجامێکی زۆر گران دەبنەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی سپا، سەرداری پاسدار ئەمیر عەلی حاجی زادە بە ئاماژە بە تێپەڕبوونی مووشەکە هاویشتراوەکانی ئێران بۆ سەر سووریا بە ئاسمانی عێراقدا و پشت‌ڕاست کرانەوەی پێکانی دروستی ئامانجەکان لە لایەن فرۆکە بێ‌فرۆکەوانەکانی دیمەشقەوە، جەختی لەوە کردەوە: لە هاوێری دیرەلزوور بنکەکانی فەرماندەیی، ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبیلی بۆمبچن کراوە و ناوەندەکانی کۆبوونەوەیان لە لایەن مووشەکە نێوان مەوداکانی ئێران پێکراون. دوژمنان دەبێ بزانن تاران، لەندەن و پاریس نییە و ئەوە کارێکی بچووک بوو کە بینیان و ئەگەر هەڵەیەکی دیکە بکەن، پەلاماری قورستریان دەدرێتی.
سەردار حاجی زادە بە پشت‌ڕاستکردنەوەی پێکرانی دروستی تەواو ئامانجە مووشەکییەکان، وتیشی: ناساندن و دەست گەیشتنی هەواڵگرانە بە مۆڵگەی ئەو تیرۆریستانە، پرسێکی زۆر دژوارە و تەقاندنەوەی ئەو مووشەکانە لە مەودای ٧٠٠ کیلۆمەترییەوە و پێکانی دروستی بینایەکی چکۆلە، لە خۆیدا پەیامێکە و ئەوان دەبێ لە توانست و عەیاری ئێران تێبگەن.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 75029  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 22 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
موقتەدا سەدر: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خۆکوشتنە
نوخبە ئەمریکییەکان لە سەرۆک بوونی ترەمپ بەخۆدا دەشکێنەوە
مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ڕیفراندۆم دوا ناخرێت
Rûsya ji bo HSDê Amerîkayê hişyar kir: Em ê li wan xin
گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەربەخۆیی دەبێت
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
ئیمکانات