لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە ڕوو:
پێشێل‌بوونی دەستوور و شەراکەت و تەوافوق لە عێراق هۆکاری ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری سەلیم جەبوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی گەڕاندەوە بۆ پێشێل‌بوونی دەستوور و شەراکەت و تەوافوق لە عێراق.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 19ی جوون، لە سەلاحەدین پێشوازی لە سەلیم جەبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک پارلەمانتار و نوێنەری کوتلە سیاسییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەم دیدارەدا کە فازل میرانی سکرتێر و دوکتۆر ڕۆژ نووری شاوێس و ئازاد بەرواری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و شەڕی ئازادکردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش و ڕەوشی ناوچە ئازادکراوەکان و بارودۆخی ئاوارەکان تاوتوێ کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هاوکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی ئەو وڵاتە.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاوردانەوە لە پرسی ڕیفراندۆم و ئاییندەی کوردستان و دەوڵەتی عێراق، ئەم بڕیارەی گرێداوە بە هۆکارەکانی پێشێل‌بوونی دەستوور و شەراکەت و تەوافوق لە عێراقدا و ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بێ گەڕانەوەیە و کوردستان سەرەڕای خۆبواردنی لە توندوتیژی، بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی ئاشتیانە و حیوار و لێک‌تێگەییشتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کار بۆ پیادەکردنی مافەکانی دەکات.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 75031  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 22 : 35

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئیمکانات