بانگهێشتی کارگێری سویسرا لە ناڕەزایەتی بە لێدوانە دەستێوەردەرانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بانگهێشتی کارگێری سویسرا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە لێدوانە دەستێوەردەرانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەواڵی دا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەوبارەوە وتیشی: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان و پاش لێدوانە بێ‌بنەما و دەستێوەردەرانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کارگێری سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران، لە لایەن بەڕێوەبەری بەشی ئەمریکای وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو لێدوانانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە وڵاتەکەمان، لە یادداشتێکدا بە ناوبراو ڕاگەیێندرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئەمریکای وەزارەتی دەرەوە لەو دیدارەدا لێدوانە بێ‌بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەی دەستێوەردانی ڕاشکاوانە لە کاروباری ناوخۆیی ئێران زانی و بە توندی ئیدانە کرد. کشاوەرززادە ئەو لێدوانانەی بە دژی یاسا و ڕێسا دەستوورییە نێودەوڵەتی و بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و لەوان جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ڕێککەوتنە دوو لایەنەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بەو لێدوانانە بەرپرسە و دەبێ وەڵامدەر بێت.  
کارگێری سویسراش لەو دیدارەدا وێرای داکۆکی لە گەیاندنی پەیامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەوڵەتی ئەمریکا، وتی کە بە زووترین کاتی مومکین وەڵامی ئەولا بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیێنین.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 75033  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 23 : 32

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئیمکانات