یەکێتی ئەورووپا داوای لە هەرێمی کوردستان کرد، دەست هەڵگری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بێت
بەشی جیهان- وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داوایان لە هەرێمی کوردستان کرد کە دەست هەڵگری هەوڵە یەکلایەنەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی خۆیان، داوایان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە دەست هەڵگری هەوڵە یەکلانەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بێت و ناکۆکییەکانی لە گەڵ بەغدا لە رێگەی ڕێککەوتن و دانوستان و بە پێی دەستووری عێراق چارەسەر بکات.
وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا لە بەیاننامەی ئەمڕۆی خۆیان ئاماژەیان بە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی سێپتێمبێری ٢٠١٧ نەکرد، بەڵام داوا لە هەموو لایەنەکانی ناو هەرێمی کوردستان کراوە کە لە بری بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ناوچەیی، پەیجۆری بەستێنە هاوبەشەکان بن.
رێبەرانی هەرێمی کوردستان رۆژی ٧ی جوون ڕایانگەیاندووە کە رۆژی ٢٥ی سێپتێمبێری ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی چارەی خۆنووسیی هەرێمی کوردستان بەڕیوە دەبات.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 75034  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 23 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئیمکانات