حاکم قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ کوردپرێس:
هەڵوێستە جیاوازەکانی نێو یەکێتی سەبارەت به ڕێفڕاندۆم، دژی مانیفێستی حیزب بۆ مافی چارەی خۆنووسین نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان – یەکێک له ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوونی ڕا و هەڵوێستی جیاوازی ئەم حیزبەی له پەیوەندی لەگەڵ ڕێفڕاندۆم به ئاسایی له قەڵەم دا که هیچ کێشەیێک له پرۆگرام و مانیفێستی ئەم پارته بۆ مافی چارەی خۆنووسین ساز ناکات.
حاکم قادر له‌ وه‌ڵام به‌ پرسیاری بیستنی ده‌نگی جیاواز له‌سه‌ر گستپرسی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وتی:
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هه‌ڵگری مافی چاره‌نووسه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ کۆده‌نگین له‌سه‌ر مافی چاره‌نووس.
بۆچوونی جیا له‌سه‌ر دیاری کردنی ڕۆژی گشتپرسی شتێکی ئاساییه‌، به‌ڵام یه‌کێتیی نیشتیمانی هه‌ڵگری مافی چاره‌نووسه‌ بۆ گه‌لی کوردستان و مافی چاره‌ی خۆنووسینی له‌ ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ ساڵی 1982 و 1983 وه‌ به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌  بۆچوونی جیاواز له‌ ناو یه‌کێتی له‌ سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێه‌چوونی گشتپرسی شتێکی ئاساییه‌.
ئەم بەرپرسەی یەکێتیی نیشتمانی ئاماده نەبوو له مەڕ ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستان له بەڕێوه چوونی ڕێفڕاندۆم و چالاکیی کۆمیسیۆنی ڕێفڕاندۆم و دژوازی سەبارەت به نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم کۆمیسیۆنەداهیچ وڵامێک بداتەوه.
 شایانی باسه شاندێک له یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە به سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەکەمی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی ئەم حیزبه ئەۆڕۆ (یەکشەممه 25ی مانگی پووشپەڕ) بە سەردانێک گەیشته تاران و به وتەی نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەنگه ڕێفڕاندۆمی هەرێمی کوردستان یەکێک له مژارەکانی گفتگۆی ئەم شانده بێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ بەڕێوه چوونی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی له هەرێمی کوردستان و ناوچه کێشه له سەرەکانی عێراق ڕاگەیاندووه، بەڵام هەڵوێستی جیاواز له زاری بەرپرسانی ئەم حێزبەوە سەبارەت به شێوازی بەڕێوه چوونی ڕێفڕاندۆم و ڕۆڵی پەرلەمان و بەشداریی نوێنەر له کۆمیسیۆنی ڕێفڕاندۆمەوه دێته گوێ.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109

کۆدی بابه‌ت: 76459  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۴/۲۶  |  کاتژمێر: 2 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ڕۆحانی دیداریان کرد
ئێران کۆپته‌ری ناسه‌ربازی چێ ده‌کات
زیاره‌تی حه‌ج ده‌ستی‌پێکرد
سعوودییه‌ دیسان پشتیوانی له‌ کوه‌یت ده‌کات دژ به‌ ئێران
زیاتر له‌ 120 هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌
نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ مانگی پووشپه‌ڕ 7.6 و مانگی جۆزه‌ردان 7.4 له‌سه‌د بووه‌
ئه‌وانه‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تیان هه‌یه‌ ته‌نها 150 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن
کێبه‌رکێی ڕاکردن و مه‌یدانیی کچه‌ قوتابیانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد
ریفراندۆم بکرێت، هەڵبژاردن دوا دەخرێت
له‌ سێ گوندی کوردستان ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت
15 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له‌ شاری چرداوڵ که‌شف کرا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌وله‌وییه‌تی سنووری مێهران گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ که‌رتی جاده‌ و ئاو
مێهره‌جانی ناوچه‌یی بازی دراز له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دۆسیه‌ی هه‌ورامان ده‌نێردرێته‌ یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی
ئیمکانات