هێزی پاراستنی ڕەقە لەژێر ناوی "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی ڕەقە" دامەزرا
بەشی سووریا- لە درێژەی ڕەوتی ئامادە کاری بۆ ئیدارە کردنی ڕەقە لە قۆناغی دوای داعش، هێزی ئاسایشی نێوخۆیی ڕەقە بە مەبەستی پاراستن و ڕێکوپێک کردنی کاروبارەکانی ئەو شارە دامەزرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوار نیووز، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازد کردنەوەی ڕەقە لە بندەستی تیرۆریستانی گرووپی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) هەوڵی چڕوپڕ بۆ بەڕێوە بردنی شارەکە دەستی پێکردووە کە یەکێک لە گرینگترینی ئەو هەوڵانە دامەزراندنی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە لە ١٨ ئەیپریڵ بووە. لە دوای دامەزراندنی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە، ناوەندی هێزەکانی پاراستنی ڕەقە کە یەکێک لە لایەنە گرینگەکانە لە بەڕێوەبردنی ئەو شارە دامەزرا.
ناوەندنی هێزەکانی پاراستنی ڕەقە لە ژێر ناوی "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی" لە گوندی سمیرا هەڵکەوتوو لە ٣ کیلۆمەتری ڕەقە دامەزراوە. محەمەد دەهام سەلیمۆ، لە ئەندامانی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی ڕەقە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە ئەو ناوەندە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ئامادە کراوە و کەڵکی لێ گێراوە. لە ڕاستیدا ئەو ناوەندە لە ئێستادا خەریکە خزمەتگوزاری ئەداتە ئەو هاووڵاتیانەی کە ئەیانەوێت بێنە ناو شارەکە و بەڵگەیان پێویستە بۆ ئەوەی کە لە کەمپەکان بمێننەوە. سەرەڕای ئەوەش بە مەبەستی پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی گیانی ئەو هاووڵاتیانە ناوەندەکە هەندی چاڵاکی تر دەکات.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەی خۆید ڕوونیش کردەوە: هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ناوەندێکی دیکە لە گەڕەکی ئەلمشلەب دەستی پێکردووە. هێزەکانی ئەم ناوەندە لەم دوو مانگەی دوایدا ٣ خولی ڕاهێنانی تایبەتیان تێپەڕاندووە و خولی چوارەمی ڕاهێنانەکانیش لە داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60112

کۆدی بابه‌ت: 76461  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۴/۲۵  |  کاتژمێر: 23 : 31

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ڕۆحانی دیداریان کرد
ئێران کۆپته‌ری ناسه‌ربازی چێ ده‌کات
زیاره‌تی حه‌ج ده‌ستی‌پێکرد
سعوودییه‌ دیسان پشتیوانی له‌ کوه‌یت ده‌کات دژ به‌ ئێران
زیاتر له‌ 120 هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌
نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ مانگی پووشپه‌ڕ 7.6 و مانگی جۆزه‌ردان 7.4 له‌سه‌د بووه‌
ئه‌وانه‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تیان هه‌یه‌ ته‌نها 150 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن
کێبه‌رکێی ڕاکردن و مه‌یدانیی کچه‌ قوتابیانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد
ریفراندۆم بکرێت، هەڵبژاردن دوا دەخرێت
له‌ سێ گوندی کوردستان ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت
15 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له‌ شاری چرداوڵ که‌شف کرا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌وله‌وییه‌تی سنووری مێهران گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ که‌رتی جاده‌ و ئاو
مێهره‌جانی ناوچه‌یی بازی دراز له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دۆسیه‌ی هه‌ورامان ده‌نێردرێته‌ یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی
ئیمکانات