ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
مه‌سعوود بارزانی دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ره‌بستان له‌ هه‌رێمی کوردستان قبووڵ ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری عه‌ره‌بستان بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستانی ڕه‌ت دەکاتەوە و دەڵێت: مه‌سعوود بارزانی هه‌رگیز به‌ بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ تێکڕای پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان، دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی وا قبووڵ ناکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌رگیز بڕیاری ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بستان بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ عێراق و گۆڕینی ئه‌م وڵاته‌ بۆ مه‌یدانێک بۆ شه‌ڕه‌ فیرقه‌ییه‌کان قبووڵ ناکه‌ن، زیادی کرد: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌رگیز به‌ بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی وا قبووڵ ناکات.
ناوبراو جه‌ختی کرد: دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی کوردستان کارێکی نامومکینه‌؛ چوونکه‌ له‌ ئێستادا بیر و هزر و به‌رنامه‌ڕێژییه‌کانی بارزانی له‌سه‌ر ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێم و وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی‌ مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تی له‌م گشتپرسییه‌ ته‌رکیز کراوه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 76465  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۴/۲۶  |  کاتژمێر: 8 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ڕۆحانی دیداریان کرد
ئێران کۆپته‌ری ناسه‌ربازی چێ ده‌کات
زیاره‌تی حه‌ج ده‌ستی‌پێکرد
سعوودییه‌ دیسان پشتیوانی له‌ کوه‌یت ده‌کات دژ به‌ ئێران
زیاتر له‌ 120 هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌
نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ مانگی پووشپه‌ڕ 7.6 و مانگی جۆزه‌ردان 7.4 له‌سه‌د بووه‌
ئه‌وانه‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تیان هه‌یه‌ ته‌نها 150 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن
کێبه‌رکێی ڕاکردن و مه‌یدانیی کچه‌ قوتابیانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد
ریفراندۆم بکرێت، هەڵبژاردن دوا دەخرێت
له‌ سێ گوندی کوردستان ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت
15 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له‌ شاری چرداوڵ که‌شف کرا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌وله‌وییه‌تی سنووری مێهران گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ که‌رتی جاده‌ و ئاو
مێهره‌جانی ناوچه‌یی بازی دراز له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دۆسیه‌ی هه‌ورامان ده‌نێردرێته‌ یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی
ئیمکانات