گرینگترین هه‌واڵه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 25/04/1396 له‌ تورکیا
چاوێک ده‌خشێنین به‌سەر گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 25ی پووشپه‌ڕی 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.
1- جێگری فه‌رمانداری ئامه‌د ده‌ستگیر کرا
دادستێنی جمهوورییه‌تی تورکیا له‌ ئامه‌د حوکمی ده‌ستگیرکردنی سرجان کۆکده‌میر، جێگری فه‌رمانداری ئامه‌دی به‌ تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن/ فیتۆ ده‌رکرد و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا، ناوبراویان له‌ ماڵه‌که‌یدا ده‌ستگیر کرد.
2- به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی کووده‌تای بێ ئاکام له‌ تورکیا
زۆربه‌ی شاره‌کانی تورکیا له‌وان ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبۆڵ دوێنێ شه‌و مه‌راسیمی ساڵوه‌گه‌ڕی کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵایان به‌ڕێوه‌بردووه‌. ده‌وڵه‌تی تورکیا مه‌راسیمێکی به‌شکۆیان به‌ به‌شداریی ملیۆنی خه‌ڵک له‌ شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌بردبوو که‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌ تا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ درێژه‌ی بوو.
3- نوێنه‌ری ئاگری له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کرا
دیلان درایه‌ت تاشده‌میر، نوێنه‌ری ئاگری له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و وته‌بێژی په‌رله‌مانی ژنان، له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاتاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرا.
4- فه‌تحوڵڵا گوله‌ن: ڕه‌وتی ئێستای تورکیا ته‌نها له‌گه‌ڵ‌ سه‌رده‌می لنین و سه‌دام هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، سه‌رۆکی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه‌: تورکیا له‌ ڕابردوودا هیچ کات به‌ ئاوه‌ها دۆخێکه‌وه‌ به‌ره‌وڕوو نه‌بووه‌. ئه‌م دۆخه‌ ته‌نها ده‌توانێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می لنین، ستالین یان سه‌رده‌می سه‌دام له‌ عێراق هه‌ڵبسه‌نگێندرێت.
5- گڵۆپی سه‌وزی ئه‌ورووپا بۆ‌ تورکیا: ئه‌و ده‌سته‌ی بۆ تورکیا درێژ کراوه‌ته‌وه‌ وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌
جان کڵوود جانکێر، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ لێدوانێکدا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ ڕۆژانی دژواردا ئه‌ورووپا له پشتی تورکیادا بووه‌ وتی: به‌ تێپه‌ڕبوونی یه‌کساڵ له‌ کووده‌تای بێ ئاکام له‌ تورکیا هێشتاکه‌ ده‌ستێک که‌ ئه‌ورووپا به‌ره‌و تورکیا درێژی کردووه‌، وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌‌. تورکیاش ده‌بێ ئاشکرا هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕابگه‌یێنێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م وڵاته‌ بایه‌خه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا جیدی بگرێت و به‌دواداچوونی بۆ بکات. یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ هیچ له‌ونێک نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا بپچڕێت. ئێمه‌ وه‌کوو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ‌ دیموکراسیێکی سه‌قامگیر و له‌ باری ئابوورییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێیه‌که‌مان بایه‌خ داده‌نین.
6- کاردانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی قوونیه‌
نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پاش هه‌ڵوه‌شاندنی مۆڵه‌تی سه‌ردان له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له‌ قوونیه‌ له‌ لێدوانێکدا ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌ بێ سه‌ردان کردنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا، ناتوانین سه‌ربازه‌کانمان له‌ قوونیه‌ جێگیر بکه‌ین.
7- قڵیچدار ئۆغڵۆ: له‌ هه‌ڵبژاردنی 2019دا پاڵێوڕاوی سه‌رۆک کۆماری نابم
که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ، ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی تورکیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌ڵمانیایی شپیگڵ له‌ لێدوانێکدا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی 2019دا له‌ تورکیا کاندیدای سه‌رۆک کۆماری نابێت، وتی: من خوازیاری کاندیدایێکی سه‌روو حزبیم.
8- تورکیا تۆپی جه‌نگی زیاترێک بۆ سنووری عه‌فرین ده‌گوازێته‌وه‌
سوپای تورکیا کاروانێکی دیکه‌ له‌وان 6 که‌مه‌رشکێنی تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ی تانک و تۆپه‌ جه‌نگییه‌کان و 2 لۆری زرێپۆشی هه‌ڵگری هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی بۆ سنووره‌کانی کیلیس-عه‌فرین گواسته‌وه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
 

کۆدی بابه‌ت: 76468  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۴/۲۶  |  کاتژمێر: 9 : 20

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ڕۆحانی دیداریان کرد
ئێران کۆپته‌ری ناسه‌ربازی چێ ده‌کات
زیاره‌تی حه‌ج ده‌ستی‌پێکرد
سعوودییه‌ دیسان پشتیوانی له‌ کوه‌یت ده‌کات دژ به‌ ئێران
زیاتر له‌ 120 هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌
نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ مانگی پووشپه‌ڕ 7.6 و مانگی جۆزه‌ردان 7.4 له‌سه‌د بووه‌
ئه‌وانه‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تیان هه‌یه‌ ته‌نها 150 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن
کێبه‌رکێی ڕاکردن و مه‌یدانیی کچه‌ قوتابیانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد
ریفراندۆم بکرێت، هەڵبژاردن دوا دەخرێت
له‌ سێ گوندی کوردستان ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت
15 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له‌ شاری چرداوڵ که‌شف کرا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌وله‌وییه‌تی سنووری مێهران گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ که‌رتی جاده‌ و ئاو
مێهره‌جانی ناوچه‌یی بازی دراز له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دۆسیه‌ی هه‌ورامان ده‌نێردرێته‌ یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی
ئیمکانات