که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ:
له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک­کۆماریی 2019دا کاندید نابم/شه‌ڕی نێوان ئه‌ردۆغان و گوله‌ن له‌ 15ی جووڵای گیانی 300 که‌سی گرت
به‌شی تورکیا- ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لای تورکیا ڕای‌گه‌یاند: له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک­کۆماری ساڵی 2019دا خۆی کاندید ناکات و پشتیوانی له‌ کاندیدایێکی سه‌رووحزبی ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ، ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌ڵمانیی شپیگڵ، له‌ لێدوانێکدا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک­کۆماری 2019ی تورکیا کاندیدای سه‌رۆک کۆماری نابێت، وتی: من خوازیاری کاندیدایێکی سه‌رووحزبیم.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ به‌شداریی میلیۆنیی هاووڵاتییانی تورکیا له‌ میتینگی عه‌داڵه‌ت له‌ وڵام به پرسیاری هه‌واڵنێرێک له‌ پرسیبووی "ئایا به‌شداریی زیاتر له‌ یه‌ک میلیۆن که‌س له‌ میتینگی عه‌داڵه‌ت بووه‌هۆی سه‌رسووڕمانی ئێوه‌؟" وتی: به‌شێکی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییانی تورکیا له‌ گۆڕانکارییه‌ دروست بووه‌کان، گوشاره‌کانی حکوومه‌ت و ناعه‌داڵه‌تییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ته‌نگ هاتوون. ئه‌م پرسه‌ له‌ مانگی ئه‌یپڕیڵ پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم خۆی پیشان دابوو. نزیک به‌ له‌سه‌دا 50 بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌نگیان دابوو. به‌ڵام ئێستاکه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ زۆر به‌هێزه‌ و که‌سێک بیری له‌وه‌ نه‌ده‌کرد ئاوه‌ها تینووی عه‌داڵه‌ت بن.
قڵیچدار ئۆغڵۆ له‌ وڵام به‌ پرسیاری "به‌ڕاستی له‌ شه‌وی 15ی جووڵای چ ڕووی دا؟" ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌مه‌ هیچ که‌س نازانێت. کووده‌تا ڕاسته‌قینه‌ بوو. له‌وه‌ شکم نییه‌ که‌ له‌ کووده‌تای خه‌یانه‌تکارانه‌دا گوله‌ن به‌رپرسه‌. ئێمه‌ مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ که‌ له‌ نفووزی به‌ حکوومه‌ت ده‌یتوانی دروست بێت به‌رده‌وام وه‌بیرمان ده‌هێنایه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ردۆغان نه‌یه‌ویست گوێمان پێبدات. ئه‌وان له‌گه‌ڵ گوله‌ن یه‌کگرتوو بوون. تورکیایان له‌ نێوان خۆیاندا دابه‌ش کرد. سیاسه‌توانانی پارتی دادوگه‌شه‌ ساڵه‌های ساڵ له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن دیدارهایێکی بووه‌. شه‌ڕی نێوان ئه‌م دووانه‌ له‌ 15ی جووڵای بووه‌هۆی کوژرانی 300 که‌س. ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 15ی جووڵای هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری کووده‌تایان وه‌رگرتبوو. به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئیدعا ده‌کات هه‌واڵی کووده‌تای له‌ زاواکه‌ی بیستووه‌. ئێمه‌ ئاوه‌ها وێنا ده‌که‌ین که‌ حکوومه‌ت بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی خۆی تا ڕاده‌یێک ڕێگای داوه کووده‌تا‌ ڕوو بدات.
سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
 

کۆدی بابه‌ت: 76469  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۴/۲۶  |  کاتژمێر: 9 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ڕۆحانی دیداریان کرد
ئێران کۆپته‌ری ناسه‌ربازی چێ ده‌کات
زیاره‌تی حه‌ج ده‌ستی‌پێکرد
سعوودییه‌ دیسان پشتیوانی له‌ کوه‌یت ده‌کات دژ به‌ ئێران
زیاتر له‌ 120 هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌
نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ مانگی پووشپه‌ڕ 7.6 و مانگی جۆزه‌ردان 7.4 له‌سه‌د بووه‌
ئه‌وانه‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تیان هه‌یه‌ ته‌نها 150 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن
کێبه‌رکێی ڕاکردن و مه‌یدانیی کچه‌ قوتابیانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد
ریفراندۆم بکرێت، هەڵبژاردن دوا دەخرێت
له‌ سێ گوندی کوردستان ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت
15 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له‌ شاری چرداوڵ که‌شف کرا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌وله‌وییه‌تی سنووری مێهران گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ که‌رتی جاده‌ و ئاو
مێهره‌جانی ناوچه‌یی بازی دراز له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دۆسیه‌ی هه‌ورامان ده‌نێردرێته‌ یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی
ئیمکانات