جامعی لە دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا:
‏ به‌ هه‌موو شێوه‌یێک هه‌وڵ دەدەین به‌ دیالۆگ گرفته‌کانی نێوان ‏هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16/7/2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق کرد که‌ کونسوولی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر یاوه‌ری بوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس له‌ دیدارێکدا مه‌سجدی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕی و بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تاران له‌ هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه‌.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌ که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن‌ له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا هاوکاری هه‌رێمی کوردستان بووه‌، ئێستاش به‌ هه‌موو شێوه‌یێک هه‌وڵ ده‌دات به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه‌ گرفته‌کانی نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کرده‌وه‌.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گه‌لی کوردستان له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا و هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز مه‌سجدی له‌ ئێستا و ڕابردوودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی خۆی بۆ کار و چالاکییه‌کانی به‌ڕێزیان نیشان دا و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکه‌ نوێیەکه‌یدا بۆ خواست.
ده‌رباره‌ی کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌ پێویستی به‌ دیالۆگێکی جددی هه‌یه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانێت ڕۆڵێکی ئه‌رێنی بگێڕێت.
تاوتوێکردنی چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و دوا گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانی بارودۆخی ناوچه‌که‌، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 76473  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۴/۲۶  |  کاتژمێر: 10 : 11

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ڕۆحانی دیداریان کرد
ئێران کۆپته‌ری ناسه‌ربازی چێ ده‌کات
زیاره‌تی حه‌ج ده‌ستی‌پێکرد
سعوودییه‌ دیسان پشتیوانی له‌ کوه‌یت ده‌کات دژ به‌ ئێران
زیاتر له‌ 120 هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌
نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ مانگی پووشپه‌ڕ 7.6 و مانگی جۆزه‌ردان 7.4 له‌سه‌د بووه‌
ئه‌وانه‌ی سه‌هام عه‌داڵه‌تیان هه‌یه‌ ته‌نها 150 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن
کێبه‌رکێی ڕاکردن و مه‌یدانیی کچه‌ قوتابیانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد
ریفراندۆم بکرێت، هەڵبژاردن دوا دەخرێت
له‌ سێ گوندی کوردستان ڕاهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت
15 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له‌ شاری چرداوڵ که‌شف کرا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌وله‌وییه‌تی سنووری مێهران گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ که‌رتی جاده‌ و ئاو
مێهره‌جانی ناوچه‌یی بازی دراز له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دۆسیه‌ی هه‌ورامان ده‌نێردرێته‌ یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی
ئیمکانات