‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 68288  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۱/۱۰  |  کاتژمێر: 15 : 0

وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق:

هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ بنکه‌کانیان پێش له‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وێڕای جه‌ختکردنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و بنکانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ که‌ پێش له‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ تێیدا بوونه‌، خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی پرسی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان به‌پێی ماده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا وتی: هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ به‌رانبه‌ر پرسی ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا ڕوون و ئاشکرایه‌، چوونکه‌ پێش له‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی کاتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێم ئیتیفاق کرابوو، که‌واته‌ ئه‌م هێزانه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بۆ بنکه پێشووه‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
ناوبراو له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌کانی پێش له‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: ئه‌م ناوچانه‌، ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدان و ده‌بێ پرسی ئه‌و ناوچانه‌ به‌پێی ماده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=68288