‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 71941  |  بڕوار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 14 : 10

وەڵامی «کەد خودایی» بە ڕەخنەگرانی ڕوانگەی شۆرای نگابان

بەشی هەڵبژاردن- وتەبێژی شۆرای نیگابان وێڕای ئاماژە بە بۆچوونی فیقهیی ئەم دواییانەی شۆرای نیگابان سەبارەت بە بەشداری نەکردنی کەمینە ئایینیەکان لە شۆرای ئەو ناوچانەی کە زۆرینەیان موسڵمانن وتی: داوای پێڕاگەیشتنمان لە فەقێکانی شۆرای نگابان کرد، بەم بۆنەوە شۆرا ئەم پرسەی لێکدایەوە و شۆرای نیگابان مافی ئەوەی هەیە دەستوەردان لە یاسای پەسەند کراو بکات و کاتیشی بۆ نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەباسعەلی کەدخودایی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئیسنا سەبارەت بە ڕوانگەی شۆرای نگابان له‌مه‌ڕ بەشداری نەکردنی کەمینە ئایینیەکان لە شۆرای ئەو ناوچانەی کە زۆرینەیان موسڵمانن شرۆڤەی کرد: ئەگەر کەسێک یان خودی شۆرای نگابان سەبارەت بە هەموو یاسا و ڕێساکان گومانیان هەبێت کە پەسەند کراوەکە لەگەڵ شەرع یەک ناگرێتەوە، دەتوانن، لە فەقێکانی شۆرای نگابان داوای پێڕاگەیشتن بکەن، فەقێکان تاوتوێی دەکەن، ئەگەر لەگەڵ شەرع یەکیان نەگرتەوە ڕایدەگەیێنن و ئه‌وه‌ش پرسێکە کە هەمووان پێویستە جێبەجێ بکەن، ئەم ڕوانگە فێقهیە بەپێی ئایین نامە بۆ سەرۆک­کۆمار و ڕۆژنامەکان دەنێرین.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە شۆرای نگابان سەلاحیەتی دەستێوەردانی لە یاسا پەسەند کراوەکان هەیە یان نە؟ وتی: بەڵێ، تەنیا لە لایەنە شەرعییەکانەوە دەتوانێت دەستوەردان بکات، چیتر بە کاتەوە نەبەسراوە و لە ئایین نامەی مەجلیسیشدا هاتووە.
وتەبێژی شۆرای نگابان جەختی کرد: لە بڕگەی یەکی مادەی 26 یاسای بنەڕەتیی هەڵبژاردنی شۆراکاندا کۆمەڵێک ڕاپۆرت و داخوازی بۆ پێڕاگەیشتن گەشتۆتە دەستی شۆرای نگابان، فەقێکان ئەو داخوازییانەیان لە چەند کۆبوونەوەدا تاوتوێ کردووە و لە کۆتاییدا بەوە گەشتوون کە ئەو بڕگە لەگەڵ شەرع یەک ناگرێتەوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=71941