‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 71959  |  بڕوار: ۱۳۹۶/۲/۱  |  کاتژمێر: 11 : 33

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند:

گەڵاڵەی هەمەلایەنەی بەغدا بۆ قۆناغی پاش داعش دەست پێدەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند، گەڵاڵەی هەمەلایەنەی بەغدا بۆ قۆناغی پاش داعش دەست پێدەکرێت و تێکڕای ئەو بەشانەی خاکی عێراق کە لە بندەستی داعشدان، ئازاد دەبنەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "العربی الجدید"ی لەندەن وتی: دەوڵەتی فێدراڵ گەڵاڵەیێکی هەمەلایەنەی بۆ قۆناغی پاش داعش و نۆژەن‌کردنەوەی شارەکان و جێگیر کردنی سەقامگرتوویی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، دەست‌پێکردووە.
حەدیسی هەروەها ئاماژەی کرد جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵەیە لە یەکەمایەتییەکانی دەوڵەتی فیدراڵە. هەروەها زیادیشی کرد: کۆمیسیۆنێکی وەزارەتی بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەوکان لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، پێکهاتووە.
حەدیسی درێژەی دا، هەندێک هەنگاومان بۆ گەڕانەوەی نیوەی ئاوارەکان هەڵێناوە و جەختیشی کرد: دۆخی ئابووریی عێراق، مۆڵەتی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ زێدەکانیان نادات و بەغدا بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە پێویستی بە یارمەتیی کۆمەڵگای جیهانییە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=71959