71964 تەنگژەی نێوان کوردەکانی سووریا بەردەوامە؛ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا لە قامیشلوو دیسانەوە داخرا بەشی جیهان- ماوەی چەند ڕۆژ پاش وەکردنەوەی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە قامیشلوو کە نزیکن لە بارزانی، دیسانەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کورد داخرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئارانیوز، هێزە ئەمنییەکانی کوردی سەر بە PYD، وەکردنەوەی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە قامیشلوویان بە نایاسایی زانی و دایانخستەوە. مانگێک پێش ئێستاش ئەو نووسینگەیە هەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داخرابوو.

مەجد دلی، لە کاربەدەستانی پارتی یەکێتیی سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانی بە ئارانیوز دەڵێت: سەڕەڕای بەسرانی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا لە قامیشلوو، ئەندامێکی سیاسیی باڵا لەو پارتەش دەستگیر کراوە.

بە گوێرەی نووسراوەکانی ئارانیوز، پارتەکانی سەر بە یەکێتیی دیمۆکراتیکی سووریا لە ناوەڕاستەکانی مانگی مارچ، ٢٣ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریایان لە شارەکانی حەسەکە، عاموودا، قامیشلوو و کۆبانی داخست. پاساویشیان بۆ ئەو کارە نەبوونی مۆڵەتی یاسایی لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی سێ کانتۆنی جزیرە، کۆبانی و عفرین ڕاگەیێندراوە.

کەنعان تەلعەت، سەرۆکی ئیدارەی کاروبار ناوخۆیی لە جزیرە جەختی کرد: پێداگرین لەسەر ئەوەی نووسینگەی ئەو گرووپ و حزبانەی پێبەندی یاسا نین دابخەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60108