10:11 PM   IRAQ
FRIDAY, 25 MAY 2018
 به په‌له |◀   سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەکار نەهێنرێت
دیداری ماليكى و عامرى بە‌ به‌شداریی پارتی و یەکێتی
دیداری ماليكى و عامرى بە‌ به‌شداریی پارتی و یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ى رابردوو، عامرى ميواندارى هه‌ردوو شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتیى نيشتيمانیى كوردستانى كرد و نوورى ماليكى-يش ئاماده‌ى خوانه‌كه‌ بوو.

که‌ش و هه‌وای شاره‌کانی کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان (2018.05.24/ 1397.03.03)

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم و ئیداره‌ی که‌شناسیی ئێران که‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێیان بڵاو کردۆته‌وه‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ که‌رکووک (38) پله‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ سنه‌ و کرماشان (10) پله‌ ده‌بێت.

دوو زانکۆى ئێرانى سەردانى زانکۆى سەلاحەدینیان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆکى زانکۆی سەلاحەدین پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى زەهرا و زانکۆى خوێندنى باڵاى زانست لە زنجانی ئێرانى کرد.

مەرزى پشتە کرایەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر باسی کرانه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سنووریی پشته‌ی کرد و وتی: پاش پێوشوێنگریی به‌رده‌وامی نوێنه‌ران و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕا له‌سه‌ر‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕچه‌یه و له‌ کاژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و سنووره چالاکی خۆی ده‌ست‌پێکرد.

ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌ کرماشان 4 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کرماشان- سه‌رۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان ڕای‌گه‌یاند: له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆدا که‌ له‌ شاری سه‌حنه‌ی کرماشان ڕووی دا 4 که‌س کوژران و دوو دیکه‌ش بریندار بوون.





















هه‌واڵی گرینگ

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه