16:17 PM   IRAQ
THURSDAY, 14 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   تورکیا هاوبەشێکی متمانەپێکراو نییە بۆ پێوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان
SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 - 16:35
ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی یەکجاریی لە کوردستانی سووریا دا

بەشی جیهان- پێنج ڕۆژ پاش دەستپێکی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و جووڵەی هێزی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بەرەو منبەج، ئەمریکا بڕیاری دا بە یەکجاری هێزەکانی لە سووریا بباتە دەرەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 21ی ڕەزبەری 1398 بەرانبەر بە 13ی تشرینی یەکەمی 2019 مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند، ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات تاکوو ئەو هەزار سەربازەی لە باکووری سووریا ماون بیانکشێنێتەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا راشیگەیاند، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بەم نزیکانە بە سەلامەتترین و خێراترین رێگا سووریا جێدەهێڵن.

نابراو ئاماژەی بەوەش داوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناو جەنگی نێوان هەسەدە و سوپای تورکیان و بڕیاریان داوە بکشێنەوە.

کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوان پەیوەندییان بە جەنگی نێوان کورد و تورکیاوە نییە و سەربازەکانیان دەکشێننەوە و داوای لە کوردیش کردبوو بە قووڵاییی 30 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیا بکشێتەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه