16:12 PM   IRAQ
THURSDAY, 14 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   تورکیا هاوبەشێکی متمانەپێکراو نییە بۆ پێوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان
MONDAY, 14 OCTOBER 2019 - 14:42
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر: پاش ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق، دامه‌زراوه‌کانمان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت

بەشی سووریا- به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ریی باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا روونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر رێککه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حکوومه‌تی سووریا ده‌دات، دووپاتیشی کرده‌وه‌ دامه‌زراوه‌کانیان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و وه‌کوو جاران کار ده‌که‌ن.

کوردپرێس: به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ریی باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا ئاشکرای کردووه‌: رێککه‌وتنی نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک "هه‌سه‌ده‌" له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا رێککه‌وتنێکی سه‌ربازییه‌، له‌و نێوه‌نده‌شدا دامه‌زراوه‌کانی خۆسه‌ر گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و وه‌کوو جاران کارده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌، رێککه‌وتنه‌که‌ بۆ کارمه‌ندان روون ده‌کرێته‌وه‌ و هانده‌درێن خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ریی له‌ باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد، بۆ پاراستنی سنووره‌کانی باکوور و خۆرهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێککه‌وتوون و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ سنورییه‌کان.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه