15:02 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   دوو زیندانیی ئەمنییەتیی کورد ئازاد کران/ محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور ئازاد کران
MONDAY, 14 OCTOBER 2019 - 18:18
سەرکۆماری ئێران: تورکیا بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە/ ئەمە ڕێگای نیە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند نیگەرانییەکانی تورکیا بەم هێرش و لەشکرکێشییە چارە ناکرێت و ئێران نیگەرانە لەو وەزعەی ئێستا لە سووریا دروست بووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 22ی ڕەزبەری 1398 بەرانبەر بە 14ی تشرینی یەکەمی 2019 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا کۆمەڵێک تەوەری گرینگی هەرێمی و دەولی و ناوخۆی ئێران خستە ڕوو.

ڕۆحانی لەبارەی لەشکرکێشییەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستانی سووریا وەڵامی هەواڵنێرێکی ڕووسیای دایەوە و ڕایگەیاند ئێران لەگەڵ ئەو هێرشانەی تورکیا نیە و ئومێد ئەکەن کە تورکیا بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە و سنووربەزاندن بوەستێنێت چوونکە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە بەو لەشکرکێشی و هێرش کردنە ناڕەوێتەوە.

سەرکۆماری ئێران پێداگریی لە دانووستانەکانی ئەستانە کردەوە و ڕاشیگەیاند پێویستە تورکیا لە هەمان چوارچێوە ڕێککەوتنی ئەستانەدا بەدواداچوون بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکانی بکات و سنوورەکانی خۆی لە پڕۆسەی دانووستانی ئەستانەدا تۆکمە بکات.

ناوبراو گوتیشی ئێران نیگەرانە لەو وەزعەی لە باکووری سووریا دروست بووە و پێویستە سنوورەکانی سووریا بە دەوڵەتی ناوەندی کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانی ئەنقەرەش لە بارەی ئەمنییەتی سنوورەوە بڕەوێتەوە.

شایانی باسە سەرەڕای ئیدانەکرانی دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستانی سووریا هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر کوردی سووریا بەردەوامە و شەشەم ڕۆژیشی تێپەڕاند.

ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند لە باکووری سووریا دەکشێتەوە. هەر بۆیەش کوردی سووریا بڕیاری دا ڕوو بکاتە ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا. هەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا کە فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ڕێککەوتنێکی تاڵی ناو برد، بڕیار درا هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بەرەو منبەج و کۆبانێ جووڵەیان پێبکرێت و لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه