15:06 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   دوو زیندانیی ئەمنییەتیی کورد ئازاد کران/ محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور ئازاد کران
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019 - 10:12
ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ و ئەردۆغان ئاشکرا دەکرێت

بەشی جیهان- مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ و ئەردۆغان ئاشکرا دەکات.

کوردپرێس: لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مایک پێنس رایگەیاند، ترەمپ نیگەرانی زۆری خۆی لەبارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەربڕیووە و نیگەرانە لە داگیرکردنی سووریا و کاریگەرییەکانی داگیرکارییەکانی تورکیا لەسەر ناسەقامگییریی ناوچەکە.

ناوبراو راشیگەیاند، ترەمپ لەگەڵ فەرماندەی کورد و هەسەدە، مەزڵوم کۆبانی، قسەی کردووە، مەزڵوم کۆبانێ بە دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە: تورکیا تاکوو ئێستا نەیتوانیووە لەو30 کیلۆمەترەی ناوچەی ئارام کە دانرابوو تێپەڕ بکەن.

بە گووتەی قسەکانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مەزڵوم کۆبانێ بە تایبەتی تیشکی خستووەتە سەر شاری کۆبانێ و بە سەرۆکی ئەمەریکای گوتووە، ئەوان نیگەرانی زۆریان لە بارەی شاری کۆبانێ هەیە و داوایان کردووە ئەو پرسە لەگەڵ ئەردۆغان باس بکات چوونکە کۆبانێ گرنگی زۆری بۆ کوردەکانی سووریا هەیە.

دواتر ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان قسەی کردووە، سەرۆکی ئەمەریکا بە روونی داوای کردووە دەبێت هێرشەکان بوەستێنرێت و ئاگر بەست رابگەینرێت و دووپاتی کردووەتەوە دەبێت دانووستان هەبێت کێشەکان لەو رێگایەوە چارەسەر بکرێن.

مایک پێنس ئاشکراشی کرد، دۆناڵد ترەمپ بە ئەردۆغانی گوتووە نابێت هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و ئەردۆغانیش بەڵێنی داوە ئەو کارە نەکات.

لەگەڵ ئەوەی مایک پێنس دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکا سزای تورکیا دەدات، ئاماژەی بەوەش دا، شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی مایک پێنس، سەردانی تورکیا و ناوچەکە دەکەن تاکوو چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدۆزنەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه