15:04 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   دوو زیندانیی ئەمنییەتیی کورد ئازاد کران/ محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور ئازاد کران
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019 - 10:44
گۆڤارێکی ئه‌مریکی: تره‌مپ سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستانی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری هیڵ هۆشداریی دا که‌ بڕیاری تره‌مپ ده‌رباره‌ی به‌جێهێشتنی کوردی سووریا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ری چوونی به‌لێشاوی ئاواره‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان و ده‌ست‌پێکردنی دووباره‌ی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌، پێگه‌ی ئه‌و ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی کوردی‌ باکووری عێراقی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

کوردپرێس:

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێداگری له‌سه‌ر دروست‌بوونی بڕیاره‌که‌ی ده‌کات له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و به‌جێهێشتنی هێزی کوردی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به‌بۆنه‌ی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ ئاواره‌ بوونه‌ و ژماره‌یێکیان داخڵی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌.

گۆڤاری هیڵی سه‌ر به‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا هۆشداری دا که‌ بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا، تورکیای له‌ به‌رانبه‌ر هێرش‌کردنه‌ سه‌ر کوردی سووریا ڕژدتر کرد و ئه‌م مه‌سه‌له‌ ناوچه‌که‌ی ناسه‌قامگیر کردووه‌.

گۆڤاره‌که‌ هۆشداریشی دا که‌ مومکینه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هێرشی تورکیا سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی کوردی سووریا ڕوو بکه‌نه‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ حاڵێکدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ دۆخێکی ناسه‌قامگیری هه‌یه‌ و قه‌رزێکی که‌ڵه‌که‌بووی له‌سه‌ر شانه‌‌.

گۆڤاره‌ ئه‌مریکییه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یێک چه‌کداری داعش له‌ زیندانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هه‌ڵاتوون و مومکینه‌ زۆربه‌یان بچنه‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پاش خۆڕێکخستنه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی هێزی پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا لاواز بوونه‌.

گۆڤاری هیڵ هۆشداریشی دا که‌ تره‌مپ به‌و بڕیاره‌وه‌ پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و جارێکی‌تر ئه‌مریکا ناتوانێت پاڵپشتی و هاوکاریی کورد وه‌ده‌ست بهێنێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه