15:02 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   دوو زیندانیی ئەمنییەتیی کورد ئازاد کران/ محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور ئازاد کران
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019 - 11:36
چین داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕابگرێت

بەشی جیهان- چین له‌سه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا و باكووری سووریا هاته‌ ده‌نگ و داوا له‌ توركیا ده‌كات هێرشه‌كه‌ رابگرێت.

کوردپرێس: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 15/10/2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له‌ توركیا كرد، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكوور و باكووری رۆژهةڵاتی سووریا رابگرێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ راسته‌كه‌".

پاش ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ئاستی وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ركۆنه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. چینیش هاته‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی داوای راگرتنی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات.

رۆژی 9/10/2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سووریای بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا راگه‌یاند كه‌ فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ھێرشه‌كانه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی بوون و ژماریێكی زۆری هاووڵاتی سڤیلیش بوونه‌ قوربانی.

سەرچاوە: K24

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه