15:23 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   دوو زیندانیی ئەمنییەتیی کورد ئازاد کران/ محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور ئازاد کران
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019 - 11:41
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هه‌سه‌ده‌ گونده‌کانی سه‌رێکانی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) توانیویانه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی چه‌ند گوندێک که‌ له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ داگیر کرابوون، دیسان به‌ته‌واوی کۆنترۆڵیان بکه‌نه‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌که‌می 2019 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڵاوی کرده‌وه‌: "له‌ هێرشه‌کان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌کان له‌ نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ توانیویانه‌ له‌ هێرشێکی پێچه‌وانه‌دا ته‌واوی گونده‌کانی سه‌ر به‌ سه‌رێکانی و چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی سه‌رێکانیی کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر سووریا، 135 شه‌ڕڤان و 165 هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید بوون که‌ 11 که‌س منداڵ و 35 که‌سیشیان ژنن و زیاتر له‌ 170 هه‌زار که‌س ئاواره‌ بوون که‌ 70 هه‌زار که‌سیان منداڵن.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان سه‌ره‌ڕای گوشار و زه‌ختی ئه‌مریکا، چین و وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ سه‌ر تورکیا که‌ هێرشه‌کانی ڕابگرێت به‌ڵام هێشتا تورکیا پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش سوپای تورکیا هێرشه‌کانی له ‌ڕێگه‌ی تۆپ و بۆردومانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سه‌رێکانی  ده‌ست پێکرد و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێکی توند له‌ نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌رده‌وامه‌ که‌ تورکیا پشتگیرییان ده‌کات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه