16:53 PM   IRAQ
THURSDAY, 14 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   تورکیا هاوبەشێکی متمانەپێکراو نییە بۆ پێوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان
THURSDAY, 17 OCTOBER 2019 - 13:04
ساڵح موسلیم: تورکیا تاقە نەخۆشخانەکەی سەرێکانی تۆپباران دەکات

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند سەرێکانی تاکە یەک نەخۆشخانەی هەیە کە تورکیا ئەوەش تۆپباران دەکات و هاووڵاتییانی مەدەنی لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیداردان.ب

ەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەمە 17ی تشرینی یەکەمی 2019 لە کاتێکدا 8 ڕۆژ بە سەر هێرشەکەی تورکیا دژی کوردی سووریا تێدەپەڕێت ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی تەڤدەم لە لێدوانێکدا بە نیگەرانییەوە ڕایگەیاند تورکیا دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی نەخۆشخانەکەی سەرێکانی و ئەوەش لە کاتێکدا سەرێکانی تاکە یەک نەخۆشخانەی تێدایە و هاووڵاتییانی مەدەنی ئێستا لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدار و ئەسەفباردان.

ساڵح موسلیم داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کرد هەڵوێستی کرداری بگرن و بێنە مەیدان و ڕێگە نەدەن لەوە زیاتر کارەساتی ئینسانی دژی کوردی سووریا بەردەوام بێت و کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە بهێنن.

ناوبراو هەروەهاش بە ڕوونی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕووسیا و سووریا دەوری سەرەکی دەبینن و پێویستە زووبەزوو بێنە سەر هێڵ بۆ ڕێگری کردن لە قۆمانی کارەساتی گەورەتر.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه