05:04 PM   IRAQ
TUESDAY, 19 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   کاردانەوەی تورکیا بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران
THURSDAY, 17 OCTOBER 2019 - 13:22
پێنتاگۆن نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر ئاشکرابوونی داتا سه‌ربازییه‌کانی له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌ ڕووسیا ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی ئه‌مریکی به‌ دوو گۆڤاری سه‌ربازییان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ مومکینه‌ هێزی کوردی سووریا پاش خه‌یانه‌تی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا و به‌جێهێشتنیان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا داتا و زانیاریی سه‌ربازیی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ ڕووسیا ئاشکرا بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی کوردی سووریا له‌ ساڵی 2014 که‌ داعش شاره‌ کوردنشینه‌کانی سووریای کرده‌ ئامانج له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکاوه‌ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێکرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نوێترین تاکتیکی سه‌ربازییه‌وه‌ بتوانن داعش له‌و ناوچانه‌دا ده‌ربکه‌ن. هه‌روه‌ها تاوه‌کوو ئێستا هێزه‌ کوردییه‌کان وه‌جبه‌یێکی زۆر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕیان له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرتووه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا که‌ مه‌شق و ڕاهێنانیان به‌ هێزی کوردی سووریا کردووه‌ نیگه‌رانیی ئه‌وه‌ن که‌ پاش ڕێککه‌وتنی کورد له‌گه‌ڵ ڕووسیا و دیمه‌شق داتا و زانیارییه‌کانیان له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ بۆ مۆسکۆ بخرێته‌ڕوو.

به‌رپرسانی ئه‌منیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌ ئینتلیجنت نیووزیان وتووه‌ که‌ گرووپگه‌لێک له‌ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ یه‌کینه‌کانی دژه‌تیرۆر ڕاهێنانێکی تایبه‌تیان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ شانه‌ نوستووه‌کانی داعش پێکراوه‌ و به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مریکا نیگه‌رانن که‌ پاش ڕێککه‌وتنی کورد و سووریا به‌ نێوبژیڤانیی ڕووسیا داتا و زانیاریی سه‌ربازییان ڕاده‌ستی ڕووسیا بکرێت.

به‌رپرسانی ئه‌مریکی به‌ میلیتاری تایمزیشیان وتووه‌ که‌ ده‌ترسن هێزی کوردی سووریا پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندیی نێوان کورد له‌گه‌ڵ ڕووسیا لیستێک له‌ داتا و زانیاریی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌وان تاکتیک، تکنیک، چۆنێتیی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن، که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و یان ته‌نانه‌ت چۆنێتیی ناودانان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕاده‌ستی ڕووسیا بکه‌ن.

به‌رپرسێکی ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاندووه‌ که‌ مومکینه‌ هێزی کوردی سووریا که‌ له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانن بیانهه‌وێت له‌ ڕێگای ڕاده‌ست‌کردنی داتا و زانیاریی پڕبایه‌خی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکا به‌ ڕووسیا وه‌ڵامی هه‌نگاوه‌که‌ی تره‌مپ بده‌نه‌وه‌ بۆ به‌جێهێشتنیان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه