12:55 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
ڕاوێژکاری ڕۆحانی: ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ سه‌روبه‌ندی گۆڕانکارییێکی ستراتێژیکدایه‌

به‌شی ئێران- ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران کاردانه‌وه‌ی به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی خۆی له‌ تێلاڤیڤ بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س نیشان دا و وتی: ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ سه‌روبه‌ندی گۆڕانکارییێکی ستراتێژیکدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مید ئه‌بووتالبی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا نووسیی: بڕیاری ئه‌مریکا بۆ ناساندنی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و گۆڕانکارییێکی ستراتێژیک له‌ هاوسه‌نگییه‌کانی ناوچه‌که‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: عه‌ره‌به‌کان و جیهانی ئیسلام یان ده‌بێ هه‌نگاوێکی ستراتێژیک بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ڵبگرن یان سووکایه‌تیی مێژوویی قبووڵ بکه‌ن.

ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ درێژه‌دا زیادی ده‌کات: ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ سه‌روبه‌ندی گۆڕانکارییێکی ستراتێژیکدایه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه