05:00 PM   IRAQ
TUESDAY, 19 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   کاردانەوەی تورکیا بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران
WEDNESDAY, 23 OCTOBER 2019 - 13:53
سیناتۆر ڕاند پۆڵ: ڕێگای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کانی سووریا له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ ده‌گوزه‌رێت

به‌شی جیهان- سیناتۆر ڕاند پۆڵ پشتیوانیی خۆی له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: کورده‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ته‌عامول بکه‌ن.

کوردپرێس:

ئه‌مریکا هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌کیی کوردی سووریا له‌ ڕێگای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ باکووری سووریا به‌ستێنی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی فه‌راهه‌م کرد. هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ی گرێسپی و سه‌رێکانی و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو (22-10-2019)ی نێوان ڕووسیا و تورکیا بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هێزی کوردی سووریا له‌ ناوچه‌ زۆرینه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بکشێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کوردی سووریا له‌ ڕێگای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ر له‌ باکووری سووریا هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و جێگیرکردنی سیسته‌می فیدڕاڵی له‌ سووریا هه‌ڵێنابوو.

له‌مباره‌وه‌ ڕاند پۆڵ سیناتۆرێکی ئه‌مریکا یادداشتێکی نووسیوه‌ که‌ له‌ فاکس نیووزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: هه‌نگاوی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ سووریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کورددایه‌ چونکه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ به‌ستێنی دانوستانی نێوان کورد و به‌شار ئه‌سه‌د فه‌راهه‌م ده‌کات و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کورده‌کان کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا به‌ خه‌یانه‌ت‌کردن و پشت کردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ خۆیان وه‌سف ده‌که‌ن.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ شانسی کوردی سووریا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ته‌نها کاتێک ڕوو ده‌دات که‌ کورده‌کان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ئاشت ببنه‌وه‌ و به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌ڵێن به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بدات که‌ کورده‌کان له‌ ناو سنووره‌کانی سووریا بمێننه‌وه‌ و دڵنیای بکاته‌وه‌ له‌ ئاشته‌واییی هه‌میشه‌ییی نێوان کورد و تورک.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه