05:03 PM   IRAQ
TUESDAY, 19 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   کاردانەوەی تورکیا بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران
WEDNESDAY, 23 OCTOBER 2019 - 17:06
سەرۆک کۆماری ئەمەریکا: کورەکان ئێستا پارێزراون

بەشی جیهان- دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین تویتیدا کە چەند خولەکێک لەمەوبەر کردوویەتی ڕایگەیاند: کوردەکان ئێستا پارێزراون.

کوردپرێس: سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەمانە داوە لە تویتەکەیدا:

- سەرکەوتنی گەورە بەدەست هاتووە لە سنوورەکانی نێوان تورکیا-سووریا.

- ئاگربەست هاتە ئاراوە و شەڕوشۆڕ کۆتاییان هات.

- کوردەکان کە زۆر باش لەگەڵ ئێمەدا کاریان کرد، ئێستا پارێزراون.

- داعشە زیندانییەکان لەژێر کۆنترۆڵدان.

لە کۆتایی تویتەکەیشیدا دەڵێت: "لە کاتژمێر ١١:٠٠ (٧ی ئێوارە)، وتەیێکم دەبێت لەمبارەیەوە".

ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە دوێنێ ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا لە سەردانێکی بۆ شاری سۆچی لە ڕوسیا،  چاوی کەوت بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا. لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان، ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵیی لێکەوتەوە و یەکێکیش لە خاڵەکان ڕێککەوتنی ئەو دوو وڵاتەیە لەسەر کشانەوەی هەسەدە لە ناوچە سنوورییەکان و جێگیر بوونی پۆلیسی ڕووسی و سوپای سووریا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه