16:47 PM   IRAQ
THURSDAY, 14 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   تورکیا هاوبەشێکی متمانەپێکراو نییە بۆ پێوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان
WEDNESDAY, 23 OCTOBER 2019 - 18:19
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: هێزەکانی توركیا بۆیان نیە بچنە مەنبج و كوبانێ

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند هێزەکانی تورکیا بۆیان نیە بچنە شارەكانی كوبانێ و مەنبج و بە پێویستیشی نازانێت ناوچەی ئارام لە سنووری سووریا دروست بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هاتووە: لە سووریا دروست كردنی ناوچەی ئارام لە ژێر چاودێری نێو دەوڵەتیدا پێویست نیە و بەم شێوەیەی ئێستا رێكەوتنی بۆ كراوە ناوچەكە ئارام دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە كە هێزە توركیەكان بەگوێرەی ئەو رێكەوتنەی شەوی رابردوو لە شاری سوچی وڵاتی رووسیا كرا لە نێوان هەریەكە لە سەرۆكی رووسیا و سەرۆكی توركیا بۆ هێزەكانی توركیا نیە بچنە شارەكانی مەنبج و كۆبانێ.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه