12:56 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
ئه‌مریکا بۆ ده‌ستپێکی گفتوگۆ گوشار ناخاته‌ سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ناتوانێت هه‌ولێر و به‌غدا ناچار بکات دانووستان بکه‌ن به‌ڵکوو بانگهێشتیان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان گفتوگۆ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریکا پێ خۆشه‌ به‌ستێنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بڕه‌خسێنێت و له‌و بواره‌دا ئاسانکاری بکات به‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ هه‌ولێر و به‌غداش داوا له‌ ئێمه‌ بکه‌ن به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و داوایه‌یان نه‌کردووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ناتوانێت بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ گوشار بخاته‌ سه‌ر هیچ لایه‌نێک به‌ڵام به‌ ڕای ئێمه‌ باشتر وایه‌ گفتوگۆکان ده‌ست پێبکه‌ن. ئێمه‌ داوا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌که‌ین ده‌ست به‌ دانووستان بکه‌ن. ئێمه‌ش پێمان خۆشه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاسانکاری بکه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت داوای ئه‌وه‌مان لێ بکه‌ن.

ناورت وتیشی: ده‌وڵه‌تی به‌غدا تا ئێستا داوای له‌ ئه‌مریکا نه‌کردووه‌ به‌ستێن بۆ ده‌ستپێکی گفتوگۆ بڕه‌خسێنێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پاریس و هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن له‌پێناو به‌ستێن سازی بۆ گفتوگۆ گوتی: ئه‌و داکۆکییه‌ دیپلۆماسییه‌ ده‌توانێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت. فه‌ڕه‌نسا هه‌ندێک ئه‌رکی وه‌ئه‌ستۆیه‌. ئه‌و وڵاته‌ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش بووه‌ و له‌ ناوچه‌که‌دا هێزی هه‌یه‌. حکوومه‌تی به‌غدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا گفتوگۆ بکات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه