12:58 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
خاوه‌ن بیرێکی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست:
هاوکاریی PYD و ڕووسیا قه‌یرانی پێوه‌ندیی ئه‌نقه‌ره‌- مۆسکۆی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

به‌شی جیهان- دوکتۆر حسێن به‌گچی بڕوای وایه‌ لێکنزیک بوونه‌وه‌ی ڕووسیا و یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا ده‌بێته‌ هۆی قه‌یرانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و مۆسکۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌م حه‌فته‌یه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ هاوکارییه‌کانی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان به‌ داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌مه‌ڕ پاراستنی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاماده‌ییی خۆیان ڕاگه‌یاند. ئه‌و ئاسته‌ی هاوکارییه‌کانی نێوان هێزی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ڕووسیا بێ وێنه‌ بووه‌.

حسێن به‌گچی مامۆستای پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و خاوه‌ن بیر له‌ پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئاکادیمیای ته‌کنیکیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ هه‌واڵده‌ریی شینهوای چینی وتووه‌: ئێمه‌ ناتوانین ئه‌و ڕاستییه‌ نادیده‌ بگرین که‌ ستراتێژیی نوێ ڕووسیا/ PYD قه‌یرانی پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تی ڕووسیا و تورکیای لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ڕووسیا پێشه‌نگه‌ بۆ پێوه‌ندیی ئابووری و سیاسی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێستاش وه‌کوو یاریزانێکی شه‌تڕه‌نج سوود له‌م دۆخه‌ وه‌رده‌گرێت هه‌ر بۆیه‌ش جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ پرسی کورده‌کان دێر یان زوو ده‌بێته‌ قه‌یرانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌.

ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ ڕووسیا ده‌مێکه‌ به‌رانبه‌ر به‌ کورده‌کان بێ هه‌ڵوێست نه‌بووه‌. ته‌عامولی ڕووسیا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌بوو.

دوکتۆر به‌گچی هاوکاریی نێوان ڕووسیا و YPG/ PYD له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشی سووریا وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ڕووسیا فاکته‌ری کورده‌کانیشی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا زیاد کردووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه