12:58 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق:
جووڵه‌ی هێزی ئه‌مریکی به‌ره‌و که‌رکووک ڕاست نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق هه‌موو ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به‌ جووڵه‌ی هێزی ئه‌مریکی به‌ره‌و که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داگڵاس سیلما‌ن له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای­گه‌یاند: هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌ داعش زۆر ده‌مێکه‌ له‌ عێراقه‌ و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش سه‌باره‌ت به‌ جووڵه‌ی هێزی ئه‌مریکی به‌ره‌و که‌رکووک ده‌رکراون ڕاست نییه‌. ئه‌وه‌ش له‌ که‌رکووک ڕوو ده‌دات هه‌ندێک ئاڵوگۆڕی سه‌ربازی چه‌کی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ که‌ له‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی که‌رکووک ڕووی داوه‌.

سیلمان زیادی کرد: هیچ ڕێککه‌وتنێکی سه‌ربازیی نێوان واشنتۆن و به‌غدا بۆ زیادکردنی ژماره‌ی هێزی ئه‌مریکی له‌ قۆناغی پاش داعش واژۆ نه‌کراوه‌ و به‌ڵکوو بڕیاره‌ هێزی ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ناوبراو هه‌روه‌هاش هۆشداری ئه‌وه‌ی دا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی گرووپێکی چه‌کدار له‌ عێراق و تێکچوونی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ وێنا ده‌کرێت هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی ناکۆکیی زیاتر بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق جه‌ختی کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لحره‌ی عێراق

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه