12:51 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
نوێنه‌رێکی یه‌کێتی:
سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وێنا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سالار مه‌حموود نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان که‌وتۆته‌ به‌ر تاقیکاریی ڕێزگرتن له‌ ئیراده‌ی په‌رله‌مان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار مه‌حموود به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتووه‌: 24 په‌رله‌مانتاری کوردستان داوای لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمیان کردووه‌. ئێستاش هه‌ولێر له‌پێناو ئه‌و لێپێچینه‌وه‌یه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر تاقیکاریی ڕێزگرتن له‌ ئیراده‌ی په‌رله‌مان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌رێم.

مه‌حموود گوتیشی: ئامانجی لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامی ڕێککه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌کان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و سه‌ردانی فه‌رمیی 67 ڕۆژه‌ی ناوبراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕوون بکرێته‌وه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی قه‌ناعه‌تی به‌ پرسیاری په‌رله‌مانتاران نه‌هێنا ئه‌وا ده‌بێت متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه