12:56 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
مه‌حموود عوسمان:
سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌ڵه‌ بوون که‌ متمانه‌یان به‌ ئه‌مریکا کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی به‌رجه‌سته‌ی کوردی عێراقی ده‌ڵێت: دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆته‌ هۆی فه‌شه‌ل هێنانی پڕۆژه‌ی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا که‌ گوتوویه‌تی ته‌نها له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئاماده‌یه‌ نێوه‌ندگیریی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بکات هه‌ڵوێستێکی نوێ نییه‌. من پێشتریش گوتبووم ئه‌مریکا مونافیقه‌ و ئه‌و وڵاته‌ پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌ پله‌ی دووهه‌می پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و سه‌رکرده‌ کورده‌کانیش له‌وه‌ی که‌ متمانه‌یان به‌ ئه‌مریکییه‌کان کرد که‌ پاڵپشتییان بکات به‌ هه‌ڵه‌دا چوون.

ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مریکییه‌کان پێشتریش هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌یان هه‌بووه‌ بۆ پشت کردن له‌ کورده‌کان له‌سه‌ر پرس و قۆناغه‌ جۆربه‌جۆره‌کان هه‌ر بۆیه‌ش نابێت کورد پشت به‌ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی واشنتۆن ببه‌ستێت.

مه‌حموود عوسمان زیادی کرد: واشنتۆن له‌ ڕابردووشدا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش پاڵپشتیی کوردی کردبوو و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی کورد ئه‌و پاڵپشتییه‌ به‌ پاڵپشتییێکی هه‌میشه‌یی بزانێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه