13:00 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 13 DECEMBER 2017
 الأخبار |◀   شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ به‌ڵکوو چۆته‌ قۆناغێکی نوێوه‌
هۆكاری ئەنجام­دانی ڕیفراندۆم بێ­ئومێدیی خەڵكی كوردستان لە جێبەجێ نەكردنی تەواوی ماددەكانی دەستوور بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای­گەیاند، لە پرسە چارەنووس­سازەكاندا یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان زۆر گرینگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك و دەبێت ڕێكخستنی نێوماڵی كورد لە كارە سەرەكییەكانمان بێت.

کوردپرێس: فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لە كۆبوونەوەیێكدا لەگەڵ لووسی سمیپ بەڕێوەبەری بەشی سیاسیی كونسووڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، "هۆكاری سەرەكیی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بێ­ئومێدیی خەڵكی كوردستان بوو لە جێبەجێ­نەكردنی تەواوی ماددەكانی ئەو دەستوورەی كە كورد پشتگیریی كرد و‌ ڕۆڵی سەرەكیی بینی لە دامەزراندنی حكوومەتی نوێی عێراقدا پاش ساڵی 2003 و ئارەزوومەندانە بەشداریی لە پێكهێنانی حكوومەتێكی نیشتمانی و تەوافوقی و بە لەبەرچاوگرتنی مافی تەواوی پێكهاتەكانی عێراق و جێبەجێ­كردنی داواكارییەكانیان بە‌پێی دەستووری پەسەندكراوی هەموو لایەنەكان كرد".

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: بەڵام كێشەی سەرەكیی ئێمە‌ عەقڵ و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی و‌ڵاتە،‌ نەك مێكانیزمە، چوونكە ئەوان بە ویست و خواستی خۆیان كار بە ماددەكانی دەستوور دەكەن بۆ مەرامە تایبەتی و بەرژەوەندییەكانیان، نەك جێبەجێ­كردنی تەواوی دەستوور".

فازڵ میرانی رونیشی كردەوە، "لە پرسە چارەنووس­سازەكاندا یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان زۆر گرینگە،‌ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك و دەبێت ڕێكخستنی نێوماڵی كورد لە كارە سەرەكییەكانمان بێت".

سەرچاوە: خەندان

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه