23:40 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 JANUARY 2018
 به په‌له |◀   ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن
بانگه‌وازی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌ لایه‌ن روحانی-یه‌وه‌

به‌شی ئێران/کوردی- حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران وتی: "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو موسڵمانان هۆشیار بن و به ‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بده‌نه‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران بانگه‌وازی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرد، به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی قودسه‌وه‌، یه‌كڕیز بن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران İRNA، ڕۆحانی په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل هەنییه‌ ئه‌نجام داوه‌.

حەسەن ڕۆحانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وتوویه‌تی: "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو موسڵمانان هۆشیار بن و به ‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بده‌نه‌وه‌".

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به ‌توندی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌و بڕیاره‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی ڕوونتر له‌ هه‌موو كاتێكی دیكه‌ نیشان داوه‌.

لای خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل هەنییه‌ بانگهێشتی وڵاتانی ئیسلامیی كرد بۆ به‌شداری كردن له‌ لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه بچێت و تێیایدا پشتگیریی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه