16:27 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
له‌ به‌یاننامه‌ی کۆتاییی لووتکه‌ی هاریکاریی ئیسلامیدا:
داوا ده‌کرێت قودس وه‌ک پایته‌ختی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین بناسرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- له‌ به‌یاننامه‌ی لووتكه‌ی نائاساییی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیدا كه‌ له‌ ئه‌ستانبۆڵ به‌رده‌وامه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بانگه‌واز له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت قودس وه‌ک پایته‌ختی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین بناسێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ باڵاكانه‌وه‌ ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوووه‌: پێشنیازی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا كه‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا گوتی "بانگه‌واز بكرێت له جیهان كه‌ قودس وه‌ک پایته‌ختی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین بناسێنرێت" له‌ به‌یاننامه‌ی لووتكه‌كه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌.

وڵاتانی ئیسلامی له‌ كۆتایی لووتكه‌كه‌دا بڕیاره‌كانیان له‌باره‌ی قودسی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و بانگه‌واز له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن تا به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامیان بداته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه