17:28 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی: ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ورووپيانه‌ى ئێران جێده‌هێڵن سزا ده‌درێن

به‌شی جیهان- ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی ده‌ڵێت: ئه‌و کۆمپانیا گه‌ورانه‌ى له ‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌ و سزاکانى ئه‌مه‌ریکا ئێران جێده‌هێڵن و کاره‌کانیان ڕاده‌گرن له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌ورووپاوه‌ سزا ده‌درێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناتالی توچی ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی ئه‌ورووپا که‌ به‌هۆی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران راده‌گرن له‌لایه‌ن یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه‌ سزا ده‌درێن.

ناوبراو ڕوونی کردوووه‌ته‌وه‌: ئه‌ورووپا ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) به‌ بێ ئه‌مه‌ریکا ده‌پارێزێت و ده‌بێت ئێران له‌ ڕووی ئابووری و دارایییه‌وه‌ سوودمه‌ند بێت و ئه‌ورووپاش ئه‌رکی خۆی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌کات.

دوێنێ سێشه‌ممه 7ی ئاب‌ له‌ کاتی جێبه‌جێ کردنی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا به ‌سه‌ر ئێراندا فێدریکا مۆگرینی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سه‌پاندنی سزا به‌ڵام ئه‌ورووپا پابه‌نده‌ به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران.

به‌پێی ڕاپۆرتێکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا؛ له‌ ساڵی (2016) نزیکه‌ی (8.2) ملیار دۆلار کاڵا له‌ ئه‌ورووپاوه‌ هه‌نارده‌ی ئێران کراوه‌ و له‌و وڵاته‌شه‌وه‌ به‌ به‌های (5.5) ملیار دۆلار کاڵا ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا کراوه‌.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ تره‌مپ جه‌ختى له‌ کاتى واژۆ کردنى بڕیارى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاکاندا ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد هه‌ر لایه‌نێک دژى ئه‌و سزایانه‌ بێت و هاوکاریی ئێران بکات ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناکات.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه