07:27 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   پێوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان یەک ساڵ پاش ڕیفراندۆم
وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
سزاكانی ئه‌مریكا دژ بە ئێران ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات گوشار بكه‌ن له‌ پێناو به‌رگرتن له ‌ئه‌مریكا بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سزادانی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند كه‌ عێراق بنه‌مای گه‌مارۆدانی ئابووریی هه‌ر وڵاتێک ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی زیانی بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ عێراق هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران بۆ پشتیوانی عێراق له ‌قه‌یرانه‌كاندا به‌رز ده‌نرخێنێت و پێشیوایه‌ هه‌ر زیانێک به‌ر یه‌كێک له‌وڵاتان بكه‌وێت زیانیش ده‌بێت بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ له‌كاتێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵیدا دژ به‌ تیرۆر وه‌ستاوه‌ته‌وه ‌و پشتیوانی عێراق بووه‌ له ‌شه‌ڕی تیرۆردا، داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات گوشار دروست بكه‌ن له ‌پێناو به‌رگرتن له ‌ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران، چوونكه‌ به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و سزایانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر عێراق و تێكڕای ناوچه‌كه‌ ده‌بێت له‌ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له ‌كاتێكدا ئێران دراوسێیێكی گرنگه‌ له‌ڕووی جوگرافییه‌وه‌.

سەرچاوە: شەفەق نیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه