17:27 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
هێزێکی تورکیا به‌ چه‌کی قورسه‌وه‌ چوونه‌ته‌ دهۆک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزێکی سه‌ربازیی تورکیا به چه‌کی قورسه‌وه‌ چوونه‌ته‌ دهۆک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و هێزه‌ی سوپای توركیا له‌ خاڵی سنووری سه‌رزێڕێ هاتوونه‌ته‌ ناو خاکی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌ و باره‌گایێکی خۆیان كردوووه‌ له‌ ناحیه‌ی باتیفا و گرێ بیێ.

ئه‌و هێزه‌ی سوپای تورکیا به‌ (15) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و شه‌ش ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و زیاتر له‌ (10) ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێكهاتبوون و به‌ چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ به‌ ناو قه‌زای زاخۆ و له‌ ڕێگای ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ توركیا.

هێزه‌ تایبه‌ته‌که‌ی توركیا هه‌ر دوو مانگ جارێک سه‌ردانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان ده‌که‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان و له ‌ئێستادا به‌ قووڵاییی زیاتر له‌ چه‌ندین کیلۆمه‌تر خاکی کوردستانیان به‌زاندوووه‌ له‌ ناوچه‌کانی برادۆست و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازییان له‌ سنوری پارێزگای دهۆكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه