04:29 PM   IRAQ
SATURDAY, 20 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی: ناتوانین قومار لە سەر داهاتووی ڕۆڵەکانمان بکەین
مه‌سعوود بارزانی و کۆنسووڵی ئه‌ڵمانیا کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کونسووڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا کۆ بوونه‌وه‌ و له‌و دیداره‌دا پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ڵمانیا خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 8 ئابی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ خاتوو باربارا وۆڵف کونسووڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا خرایه‌ به‌ر باس و کونسووڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مه‌شق و ڕاهێنان و هاوکاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هه‌موو توانایان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی کوردستان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

هه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان و پڕۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت خرایه‌ به‌ر باس و کونسووڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ وڵاته‌که‌ی پشتیوانی له‌ پڕۆسه‌ی دیموکراسی له‌ هه‌رێم و سه‌روه‌ری یاسا و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان له‌ کاتی دیاریکراوی خۆیدا ده‌کات.

له ‌به‌رانبه‌ردا مه‌سعوود بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی کونسووڵی نوێی ئه‌ڵمانیا، پیرۆزبایی وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌رکه‌ نوێیه‌ی له‌ به‌ڕێز خاتوو باربارا وۆڵف کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی ئه‌ڵمانیای به‌ دۆستانه‌ و نموونه‌یی وه‌سف كرد و پشتیوانیی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا خسته‌ڕوو.

بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاشی كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریستاندا هاوكاریی كاریگه‌ریان پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردوووه‌ و داوایشی كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لا فراوانتر بكرێت و ده‌ستخۆشیی له‌و هه‌وڵانه‌ کرد که‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابووری خستوویانه‌ته‌ به‌رنامه‌ی کاری خۆیان.

هه‌ر یه‌ک له دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی ئه‌و دیداره‌ بوون.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه