17:29 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
ڕای ئەردۆغان لەبارەی نرخی دۆلار لە تورکیا:
ئه‌گه‌ر ئەوان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه‌ گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه

بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌رده‌وامی به‌ هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌درێت. ئێوه‌ گوێ به‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ مه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر دۆلاریان هه‌بێت ئێمه‌ گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا وه‌ک یه‌كه‌م سه‌رۆكی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا هه‌ڵبژێردرا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی گونه‌یسو-ی كرد له‌ پارێزگای ریزه‌.

له‌ میانی پێشكه‌ش كردنی گوتارێكدا ئه‌ردۆغان وتی: زیاتر كارده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین. خوا یار بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین ژیانی هه‌ر ٨١ پارێزگای توركیا بگه‌یێنینه‌ ئاستی سه‌رده‌میانه‌تر. بزانن كه‌ ئێستا له‌ رابردوو زۆر باشترین و داهاتووش له‌ ئێستا باشتر ده‌بین. هیچ نیگه‌رانی ئه‌وه‌ مه‌بن. به‌رده‌وامی به‌ هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌درێت. ئێوه‌ گوێ به‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ مه‌ده‌ن.

ناوبراو درێژەی دا: بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه‌ گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه‌. ئێمه‌مانان زۆر كار ده‌كه‌ین. ١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كوێ بووین ئێستا له‌ كوێین. هیوای پشوودرێژی و كۆڵنه‌دانتان بۆ ده‌خوازم. خوا یار بێت به‌ جیاوازه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ساڵی ٢٠٢٣. من باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ چوونكه‌ ئێوه‌ له‌ ٢٤ی حوزه‌یران ئێمه‌تان به‌ ته‌نها جێنه‌هێشت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه