17:28 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
تەنها سەدا 30ی دەنگدەران سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانیان كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەتا ئێستا لەسەرتاسەری هەرێم لە سەدا 30 هاوڵاتیان سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان كردوە و لە هەولێریش, لە كۆی زیاتر لە یەک ملیۆن ‌و 103 هەزار دەنگدەر تەنها 41 هەزار كەس سەردانی ئەو بنكانەیان كردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەولێر لەكۆی یەک ملیۆن و 103 هەزار دەنگدەر، تەنها 41 هەزار دەنگدەر سەردانی بنكەكانی دەنگدەرانیان كردوە. ئەم رێژە كەمەش وایكرد كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێم پەنا بۆ مامۆستایانی ئاینی بەرێت.

مامۆستایانی ئایینیش، ساختەكاریی ‌و دزینی دەنگی خەڵک بەهۆكاری تۆرانی دەنگدەران لە هەلبژاردنەكان دەزانن داواش دەكەن هاوڵاتیان بێ‌ ئومێد نەبن ‌و تەنها پشت بە سندوقەكانی دەنگدان ببەستن بۆ هێنانەكایەی حكومڕانیێكی باشتر ‌و نیشتمانی.

لە كۆنفرانسێكدا زانایانی ئاینی و فەرمانگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، داواكرا لەمینبەری مزگەوتەكانەوە هانی خەڵک بدرێت بچن بۆ سەردانی بنكەكانی خاوێن كردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەشداری دەنگدان بكەن.

ئەگەرچی لەسەرتای مانگی تەمموز كۆمسیۆن بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بەڕوی هاوڵاتیاندا كردەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەرتاسەری هەرێم تەنها سەدا 30ی خەڵک سەردانی ئەو بنكانەی كردوە، كۆمسیۆنی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی تا 16ی مانگ درێژكردەوە.

سەرچاوە: KNN

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه