23:45 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 JANUARY 2018
 به په‌له |◀   ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کانی سووریا به‌شداریی دانیشتنی سۆچی نه‌که‌ن
هێرشی مووشه‌کی و ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر دیمه‌شق

به‌شی سووریا- ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان و مووشه‌کی زه‌وین به‌ زه‌وینی ڕژێمی زایۆنی سه‌ربازگه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقیان کرده‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای سووریا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی جانیڤێری ڕژێمی زایۆنی هه‌ندێ ناوچه‌ی شاری دیمه‌شقی به‌ مووشه‌کی زه‌وین به‌ زه‌وین و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر پێکا.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سوپای سووریا به‌یاننامه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی سوپای سووریا فڕۆکه‌یێکی ڕژێمی زایۆنی داخستوووه‌ و چه‌ندین مووشه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی تێک شکاندوووه‌.

فه‌رمانده‌ییی گشتیی سوپا و هێزی چه‌کداری سووریا ڕای‌گه‌یاند: له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازگه‌کانی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی قه‌تیفه‌ کراوه‌ته‌ ئامانج که‌ وه‌ڵامێکی گونجاو به‌و هێرشه‌ دراوه‌ته‌وه‌.

تاکوو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی خه‌ساره‌کانی ئه‌و هێرشه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌ ڕژێمی زایۆنی دژ به‌ سووریا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و سوپای سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی لێکه‌وته‌کانی ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ بێت.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه